دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

توركیا بڕیاری داخستنی گەشتە ئاسمانیەکانی بە ڕووی سلێمانی درێژ كردەوە

هەرێم نیوز

جارێکی دیکە حکومەتی تورکیا بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سلێمانی درێژ کردەوە، و بە گوێرەی بڕیارەکە، تا شەشی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، ئاسمانی تورکیا بەڕووی سلێمانی بە داخراوی دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە،  دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی توركیا قەدەغەی بەكارهێنانی ئاسمانی توركیای بۆ گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی تا شەشی ئۆكتۆبەری ئەم ساڵ درێژ كردەوە.

ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە، پێشتر سێ‌ جاری تر ئەو سزایە بۆ سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی درێژ كرابووەوە، هۆكارەكەشی بۆ یارمەتیدانی گرووپە چەكدارەكان لە سنووری سلێمانی دەگەڕێتەوە.

ڕۆژی3ی نیسانی 2023 هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاینز، گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕاگرت، پاشان توركیاش بڕیاری دا ئاسمانی وڵاتەكەی بە ڕووی هەر فڕۆكەیەكدا دابخات كە بیەوێت گەشت بۆ سلێمانی بكات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP