دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

خوێندکارێکی کورد هەڵەیەکی زانستی لەکتێبێکی پزیشکیی جیهانیدا دەدۆزێتەوە

هەرێم نیوز

خوێندکارێکی زانکۆی راپەڕین هەڵەیەکی زانستی لە پەرتوکی Lewis’s Medical-Surgical Nursing eleventh edition دەدۆزێتەوە و دەزگای بڵاوکردنەوەی پەرتوکەکەش هەڵەکە راست دەکاتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، 'ژیوار حسن خدر' خوێندکاری قۆناغی سێیەمی کۆلێژی پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین هەڵەیەکی زانستی لەچاپتەری ٣٣ی کتێبی Lewis’s Medical-Surgical Nursing eleventh editio دۆزیوەتەوە لەبارەی،Fibric acid debriative کە ئاماژە بەوە دەکات کاریگەری نییە بەسەر خەستی LDLدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرتوکەکە لەلایەن دەزگای(Elsevier) بڵاوکراوەتەوە و دوای ئاگادارکردنەوەی دەزگاکە، بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی تری زانستی ئاستبەرز، هەڵەکە راستکراوەتەوە.

خوێندنی باڵای هەرێم ئەوەشی خستووەتە روو، دوای راستکردنەوەی هەڵەکە لەلایەن دەزگاکەوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی خوێندکار ژیوار حسن کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP