هەرێم نیوز
قائیمقامیەتی قەرەداغ ڕایگەیاند، ئاگرێک لە شاخی دەلوجە کەوتۆتەوە و تائێستا نەتوانراوە بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵ بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە هەریەك لە تیمەكانی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی قەرەداغ، سێوسێنان، بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ، سێوسێنان و بەشی پۆلیسی قەرەداغ و دانیشتواندی گوندەکانی ئەو سنورە و تیمی فڕۆکەوانی پارێزگای سلێمانی و بنکەی ئاگرکوژێنەوەی دەربەندیخان لەسەرەتا كەوتنەوەی ئاگرەكە هاوكاربون.
رونیكردوەتەوە، بەهۆی هەبونی پوش و پاوانی زۆر و فراوانی شوێنەکە و سەختی ناوچەکە، تا ئێستا نەتوانراوە ئاگرەكە کۆنتڕۆڵ بكرێت، بەهیوان لە زوترین کات بتوانن ئاگرەكە بکوژێتەوەو زیانی زیاتر لە ناوچەكە نەدات.