هەرێم نیوز
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، رەوانەكردنی كارەبا لە هەرێمی كوردستانەوە بەردەوامە، كارەباى كەرتی تایبەتەو گرێبەستمان لەگەڵیان هەیە.
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، رەوانەكردنی وزەی كارەبا لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن و گرێبەستی ناوەندییان لەگەڵ وەزارەتدا واژۆ کردووە، بەردەوامە، جەختیشدەكات: ئەو کۆمپانیایانە تایبەتن و سەر بە حکومەتی هەرێم نین.
ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەت، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: پێشتر وەزارەتی کارەبا گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا وەبەرهێنانەکان واژۆ کردووە کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، ئەو گرێبەستانە لەگەڵ هەرێم نییە، بەڵکو لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتەکانی وەبەرهێنانە، کە بڕێك وزە دابین دەکەن و وەزارەتی کارەباش بەرپرسیارە لە کڕینی
باسی لەوەشکرد: گرێبەستەکان بەردەوامن و جێبەجێ دەکرێن، دابینکردنی وزەش بەردەوامە، تاکە پچڕان هێڵی عێراقی- تورکیایە بەهۆی کاری چاککردنەوە.
جەختی لەوەشکرد: گرێبەستەکان گرێبەستی ناوەندین لە رێگەی وەزارەتی کارەباوە، کە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان کردووە بۆ کڕینی بڕی ئەو وزەیەی بەرهەم دێت و بەردەوامن لە کارکردن.