دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

تۆمەتبارێکی هەڵاتووی هەولێر دەستگیرکرا

هەرێم نیوز
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: "تۆمەتبارە هەڵاتووەکەی هەولێرمان دەستگیرکرد".

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت: "لەسەر بنەمای زانیارییەکانی هێزەکانی پۆلیس، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتبارێکی هەڵاتوو دەستگیرکرا".

دەڵێت: "پاش ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە تۆمەتبارێک لەشوقەکەی خۆیدا هێرشیکردۆتە سەری و لێیداوەو پارەکانی بردووە، لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون لەڕووداوەکە دەستیپێکردو توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکرێت، تۆمەتبار پاش ڕووداوەکە بەرەو شاری هەولێر هەڵاتبوو بەنیاز بووە بچێتە وڵاتی تورکیا".

ئاماژەی کرد: " دوای گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، توانرا تۆمەتبار لەشاری هەولێر دەستگیربکرێت".

جەختی لەوەشکرد: "تۆمەتبار (أ، م، م) لەدایکبووی ١٩٩٥ لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەری تایبەتمەند ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP