هەرێم نیوز
حكومەتی ئەمریكا لە ڕێگەی بەرپرسێكی باڵای باڵیۆزخانەكەی لە عێراق، فشار دەخاتە سەر محەمەد شەیاع سودانی بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
یوسف کیلابی پەرلەمانتاری شیعەی عێراق نهێنییەكانی كۆبونەوەیەكی بەرپرسێكی ئەمریكا و سودانی ئاشكرا دەكات و دەڵێت "ئەمەریکا فشاری خستووەتە سەر سودانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم".
کیلابی ڕایگەیاندووە "ستیڤن فەیگن هەڵسوڕێنەری کاروبارەکانی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە عێراق سەردانی محەمەد شیاع سودانی کردووەو پێی ڕاگەیاندووە ئیدارەی ئەمەریکا لەگەڵ ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە. پێویستە بەغدا کێشە لەگەڵ حکومەتی هەرێم دروست نەکات.
یوسف کیلابی ئەوەی ئاشکرا کردووە، "ستیڤن فەیگن جۆرێک لە هەڕەشەی ئیدارەی ئەمریکای گەیاندووەتە سودانی و داوای کردووە بەزوویی ڕێگایەکی یاسایی بدۆزێتەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی نەناردنی مووچە".