دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 1 هەفتە

رووسیا بە سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 20 موشەكی جۆراوجۆر هێرشێكی بۆ سەر ئۆکرانیا ئەنجامداوە

هەرێم نیوز 

هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، ڕوسیا بە 479 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان  و 20 موشەكی جۆراوجۆر هێرشێكی بۆ سەر ئۆکرانیا ئەنجامداوە و ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئۆکرانیای کردوەتە ئامانج، دەشڵێت، "277 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 19 موشەکیان لەناوبردوە و تەنها 10 فڕۆكە بە ئامانجەكانیان گەیشتون".

هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا، ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕوسیا بە 479 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشێكی بۆ ناو ئۆکرانیا ئەنجامداوە كە لە گەورەترین هێرشی شەوانەیە كە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرابێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، ڕوسیا 20 موشەکی جۆراوجۆری لە ئاراستەی شوێنە جیاوازەکانی ئۆکرانیا كردوە و بۆردومانەکە بە شێوەیەکی سەرەکی ناوچەکانی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ئۆکرانیای کردوەتە ئامانج .

هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا باسی لەوەشكردوە، بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا لە کاتی فڕیندا 277 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 19 موشەکیان لەناوبردوە و تەنیا 10 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکێك گەیشتونەتە ئامانجەکانیان.

بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەو هێرشانە بوە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 12 هەزار هاوڵاتی مەدەنی ئۆکراینی. ڕوسیاش دەڵێت، "تەنها ئامانجە سەربازییەکان دەکاتە ئامانج".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP