هەرێم نیوز
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكرد، به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی مۆسادی ئیسرائیلی، ئێران تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی سه‌ربازی له شوێنه ئاشكرانه‌كراوه‌كانی ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست، "تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌قینه‌وه‌ی بچوكیان تێدابوه كه په‌یوه‌ندییان به ته‌نۆلكه‌كانی نیوتڕۆنی پله سه‌ربازییه‌وه هه‌بوه، ته‌كنه‌لۆژیایانه‌ی به‌كارهێنراون هیچ به‌كارهێنانێكی مه‌ده‌نییان نییه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌م چالاكییه ئه‌تۆمییانه هاوكات له‌گه‌ڵ دانوستانه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان تاران و واشنتن سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌تۆمی ئه‌نجام دراون، كه ڕۆژنامه‌كه به "ته‌حه‌دای جددی" بۆ هه‌وڵه دیپلۆماسییه به‌رده‌وامه‌كان وه‌سفیكردوه.
ڕۆژنامه‌كه بڵاویكرده‌وه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه ڕاپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌سه‌ری بنیات نراون، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پشكنینه‌كان له چه‌ندین شوێن له ناوخۆی ئێران ئه‌نجام دراون، نه‌ك ته‌نها یه‌ك دامه‌زراوه.
باسی له‌وه‌شكردوه، كه‌ره‌سته‌ی په‌یوه‌ست به‌و چالاكییانه له تاقیگه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی ناسراو به جابیر بن حه‌یان وه‌رگیراون، كه ده‌توانێت له كاتێكی دواتردا ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بخاته ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
ڕۆژنامه‌كه داوای كرد ئه‌و ڕاپۆرته بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی به "پێشێلكاریی جددی" له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له چوارچێوه‌ی پێشبڕكێ ئه‌تۆمییه سه‌ربازییه‌كه‌یدا وه‌سفی كرد.