دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 1 هەفتە

لە سبەینێوە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات

هەرێم نیوز 

سایلۆی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستپێدەکات، دەشڵێت، ئەمساڵیش وەک ساڵی ڕابردوو گەنم وەرگرتن بە ناوچە ناوچەیە

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی / سایلۆی سلێمانی لە ناحیەی پیرەمەگروون لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری جوتیارانی خۆشەویست دەکەین سبەی سێ شەمە ڕێکەوتی ١٠/ ٦/ ٢٠٢٥  دەست بە پرۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەکرێت بۆ وەرزی ٢٠٢٥ . 

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمساڵیش وەک ساڵی ڕابردوو گەنم وەرگرتن بە ناوچە ناوچەیە . بۆیە داواکارین لە جوتیارانی بەڕێز تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن :- 

١- سبەی تەنها جوتیارانی سنوری هەر دوو بەشی کشتوکاڵی پیرەمەگروون و تانجەرۆ(عەربەت)  گەنمەکانیان بێنن جگە لە جوتیارانی ئەو دوو بەشە کشتوکاڵیە هیچ  جوتیارێک لە بەشە کشتوکاڵیەکانی تر ئوتومبێلە بارهەڵگرەکانیان ڕانەگرن .
٢- جوتیاران ئوتومبێلە بارهەڵگرەکانیان  بە یەک ڕیز ڕاگرن و دەبێت سەرجەم ئوتومبێلەکان پڕ بن لە دانەوێڵە وە بە پێچەوانەوە باج  بە دوو ڕیز و بە هیچ ئوتومبێلێکی بەتاڵ و نیوە نادرێت . 
٣- تراکتۆرەکان لای دیواری سایلۆوە .بۆ سەرەوە بۆ لای سەربڕخانەکەی پیرەمەگروون  بە یەک ڕیز بۆستن  و پێویستە دانەوێڵەیان پێ بێت بە پێچەوانەی ڕێنماییەکان باج بە هیچ تراکتۆرێک نادرێت. 
٤- بۆ هەر بارهەڵگرێک پێویستە تەنها شوفێری بارهەڵگرەکە بێتە ژوورەوە  بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکان هیچ بار هەڵگرێک  نابێت لەیەک کەس زیاتر ی لەگەڵ بێت . 
٥- وەک تێبنی کراوە، خاوەن ئوتومبێلە بارهەڵگرەکان بە پلێت و ئاسان بۆدی  گەڵابەکانیان بەرز کردوەتەوە، بۆ ئەوەی دانەوێڵەی زیاتری لێ بار بکرێت .بۆیە هەر بارهەڵگرێک ،بەشێوەیەک  بەرزی کردبێتەوە کە ئامێری ڕکێشانی گەنم بۆ پشکنین نەگانە بنی بۆدیەکە ،گەنمەکەی لێ وەرناگیرێت .
٦- داواکارین لە جوتیاران گەنمەکانیان تەنها لەو بارهەڵگرانە بارکەن کە خۆیان هەڵی دەڕێژن واتە قلابن . بە پێچەوانەوە  گەنمیان لێ وەرناگیرێت .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP