دواین هەواڵ

جیهان‌

 09/06/2025

بڕیارەکەی ترەمپ دژی هاووڵاتیانی ئێرانی چووە بواری جێبەجێکردنەوە

 هەرێم نیوز 

سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ڕایگەیاند، قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی هاووڵاتییانی 12 وڵات بۆ ئەمەریکا، کە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە دەرچووە، درەنگانی شەوی یەکشەممە، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، قەدەغەکە "لە پێناو پاراستنی هاووڵاتییانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تیرۆریستانی بیانی و هەڕەشەی دیکە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی" دەرچووە. 

بەپێی جاڕنامەی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، قەدەغەکە، هاووڵاتییانی ئەفغانستان، بۆرما، چاد، کۆنگۆ، کینیا، ئێریتریا، هایتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سوودان و یەمەن دەگرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP