هەرێم نیوز
هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵی لەدەستداوەو وەرگەڕا.
هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای کەلار باوەنور، کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن بەئاراستەی ناحیەی باوەنور ڕۆیشتوە،
باسی لەوەشکرد، کۆنترۆڵی لەدەستداوەو وەرگەڕا، جگە لە برینداربوونی شۆفێرەکەی، زیانێکی زۆری مادی بەرئۆتۆمبێلەکە کەوت.
گووتی، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردوە.