دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 1 هەفتە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ئەمریکا ویستی ڕێککەوتنی تاکلایەنەی هەیە

هەرێم نیوز
محەمەد باقر قالیباف ڕایگەیاند، هیچ لۆژیکێکی عەقڵانی، رێککەوتنێکی تاکلایەنە و سەپێندراوی لەو شێوەیە قبوڵ ناکات.

 محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا راستگۆنییە لە هەڵوێستەکانیدا، ئەگەر هەوڵی گەیشتن بە رێککەوتنێکی واقیعی دەدات، دەبێت دەستبەرداری رێبازی سەپاندن و دەست تێكەڵكردن بێت لەگەڵ قەوارەی زایۆنی و سیاسەتە شکستخواردووەکانی ناتانیاهۆ.

باسی لەوەشکرد، ئەمریکا باس لە کرانەوەی ئابوری بۆ ئێران دەکات، بەڵام بە کردەوە، نەک هەر هەوڵ دەدات مافی پیتاندنی یۆرانیۆمان لێ زەوت بکات، بەڵکو لە پێگەی  خۆشەپێینەوە، تەنانەت بەڵێنی هەڵگرتنی سزاکانیش نادات.

گووتی، هیچ لۆژیکێکی عەقڵانی، رێککەوتنێکی تاکلایەنە و سەپێندراوی لەو شێوەیە قبوڵ ناکات.

 ئاماژەی بەوەشکرد، تاکە چارەسەر رێککەوتنێکی راستەقینەیە کە هەمووان تێیدا براوەبن، ئێران ئامادەیە بۆ بونیادنانی متمانە بە سروشتی ئاشتیخوازانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، لەڕێی پاراستنی پیتاندن لەسەر خاکەکەی، لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان و بەدەستهێنانی دەستکەوتی ئابوری.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP