دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 1 هەفتە

ئۆكرانیا هێرشیکردە سەر وێستگەیەکی کیمیایی لە ڕووسیا

هەرێم نیوز
درەنگانی شەوی شەممە، ئۆکرانیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر وێستگەیەکی کیمیایی ئازۆت لە ناوچەی تولا لە ڕۆژئاوای ڕووسیا، لە ئەنجامدا ئاگر لە وێستگەکە کەوتەوە و دوو کەسیش بریندار بوون.

هێرشەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ سەر یەکتر ڕۆژانە بەردەوامە و زیان بە دامەزراوە و یەکەی نیشتەجێبوونی یەکتر دەگەیەنن، بەو هۆیەوە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵدا ترەمپ، ڕایگەیاند "باشترە ڕێگە بە ڕووسیا و ئۆکرانیا بدرێت، بۆ ماوەیەک شەڕ بکەن و یەکتر لەنێو ببەن." گوتی: ڕەنگە بەو جۆرە باشتر بێت، ڕێگەیان پێ بدرێت، ماوەیەک شەڕ بکەن و دواتر جیایان بکەنەوە.

کاربەدەستانی ئەمەریکا ئەمڕۆ یەکشەممە بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند "پێمان وایە ئەو وەڵامدانەوەیەی کە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا بەڵێنی دابوو لە دژی ئۆکرانیا دوای هێرشەکەی کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، تا ئێستا بەدی نەهاتووە و پێدەچێت هێرشێکی بەرفراوان و فرەلایەنە بێت، ڕۆژی هێرشەكە بەتەواوی یەكلا نەكراوەتەوە، بەڵام لەو ڕۆژانە دەبێت."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP