دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: خانەنشینی نوێ بۆ سەر لیستی مووچە زیاد دەکرێن و مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت

هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: "بۆ مانگی ئایار زیاتر لە 2هەزار خانەنشینی تر ناوەکانیان داخڵی لیستی مووچە دەکرێت، مووچەی پێنج مانگیان بۆ خەرج دەکرێن".

 ئەمشەو سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "بەسەرپەرشتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و ئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی خانەنەنشین لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک لەسەر ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینان بەڕێوەچوو". 
ئەوەشی خستەڕوو: "چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ هەرچی زوو تەواو کردنی دۆسیەی خانەنشیان کردەوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕێکارانەی پێشتر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە گیراونەتەبەر کە خۆی لە دابەزاندنی دەسەڵاتەکان و کاراکردنی سیستەم و دابینکردنی فەرمانبەر و زیادکردنی دەوامی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەبینیەوە".

وەزارەتەکە ئاشکرای دەکات: "توانراوە لەماوەی ڕابردوودا کاروبارەکانی مامەڵەی خانەنشینان خێراتر بکرێت و لەسەرەتای مانگی شوباتەوە تا ئێستا زیاتر لە 10هەزارو 200 مامەڵەی خانەنشیان تەواو کراوە و بۆ مانگی ئایار زیاتر لە 2 هەزار خانەنشینی تر ناوەکانیان داخڵی لیستی مووچە دەکرێت".

ڕوونیشیکردەوە: "مووچەی پێنج مانگیان بۆ خەرج دەکرێتەوە، داواش لە وەزارەت و فەرمانگەکان دەکرێت بەزوویی دۆسیەی ئەو فەرمانبەرانە بنێرن کەبڕیاری خانەنشین بوونیان بۆ دەرچووە".

وەزارەتەکە دووپاتیشیکردەوە: "کە وەزیری دارایی داوای کرد پەلەبکرێت لە دەرکردنی ڕێنمایی بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق لەسەر سەرجەم ئاستەکان و گواستنەوەی دۆسیەی خانەنشینانی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP