هەرێم نیوز
سبەی چوارشەممە، ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا دەگاتە سعوودییە بۆ كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا.
ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە سعوودییە و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ترەمپ بە پێشنیاری سعوودییە رازی بووە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەحمەد شەرع تا لە نزیكەوە گوێی لە پێشنیار و بۆچوونەكانی بێت.
وەك چاوەڕوان دەكرێت كۆبوونەوەكە سبەی چوارشەممە ئەنجام بدرێت و ماوەی 45 خولەك بخایەنێت.
چاوەڕوان دەكرێت ئەحمەد شەرع لە كۆبوونەوەكەدا داوا لە ترەمپ بكات ئەمەریكا سزا سەپێنراوەكانی سەر سووریا هەڵبگرێت.