هەرێم نیوز
هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، لەکاتی خۆڵبارین دا بە وریایی لێخوڕین ئەنجام بدەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە کەشێکی خۆلبارین شاری هەولێری گرتۆتەوە کە بەهۆی ئەم خۆڵبارینە ئاستی بینین کەم بۆتەوە .
باسی لەوەشکرد، بۆیە داوا لەشوفێران دەکەین لەکاتی خۆڵبارین دا بە وریایی لێخوڕین ئەنجام بدەن و جامی ئۆتۆمبێلەکان دابخەن لایتی نزم هەلبکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆئەوەی بەهوی کەمبونەوەی ئاستی بینین ئۆتۆمبێلەکانی دوای خۆتان بتان بینن.