دواین هەواڵ

ئابوری‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی چواری بڵاوکردەوە

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی لیستەکە سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و رۆژی یەکشەمە کۆتایی بە دابەشکردنی موچە دێت. 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی چواری بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ( ١٤ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت و ڕۆژی یەک شەممە ( ١٨ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.  

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند، ڕۆژی سێ شەممە ( ١٣ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) بڕی ( ٩٥٩،٥١٤،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەدو پەنجاو نۆ ملیارو پێنج سەدو چواردە ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پاش تێپەڕبوونی 45 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی چواری دا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP