هەرێم نیوز
بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، دڵخۆشم کە بۆ یەکەمجارە یانەیەکی کوردستان و عیراق دەبێتە پاڵەوانی جامی یانەکانی کەنداو.
ئەمڕۆ سێشەممە، یانەی دهۆک لە یاری کۆتایی جامی کەنداو رووبەڕووی یانەی قادسییەی کوێتی بووەوە.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لەبارەی سەرکەوتنی یانەی دهۆک ڕایگەیاند، "ئەم سەرکەوتنەی یانەی دهۆکی رەنگین، مایەی شانازیمانە و پیرۆزبایی گەرم لە هاندەران و یانەی دهۆک و کوردستانییانی خۆشەویست دەکەم."