دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی: لەسەر دوو خاڵ لەگەڵ حکومەتی سوریا ناکۆکین

هەرێم نیوز

فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات "هەسەدە" ناکۆکییەکانی لەگەڵ حکومەتی نوێی سووریا ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوەش دەکات، پێویستیان بە دوو ساڵە تاوەکو هێزەکانی هەسەدە بچنە ناو سوپای سووریا.

مەزڵوم عەبدی لە قەسەكانیدا دوو خاڵی جەوهەری ئاشكرادەكات، وەك خاڵی ناکۆک لە گفتوگۆكانی نێوان دیمەشق و هەسەدەو دەڵێت، لایەنی سوری پێیانووتوە، باسی کورد بکەو عەرەب بۆ ئێمە بەجێبهێڵە.

دیمەشق لەمبارەیەوە داوای لە هێزەكانی سوریای دیموكرات كردووە، دەست لەكاروباری عەرەبەكانی ناوچەی رۆژئاوای فورات وەرنەدات، كە زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەكە پێكدەهێنن و بەشێكی زۆریان بوونەتە بەشێك لە هێزەكانی سوریای دیموكرات و بەرپرسیارێتیان بەڕێوەبەردنی ناوچەكانیان لە ئەستۆدایە لە چوارچێوەی ئیداری خۆسەر، دیمەشق داوایكردووە، رۆڵی هەسەدە تەنها پەیوەست بێت بە كورد، ئەوەش لەلایەن فەرماندی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە رەتكراوەتەوە.

خاڵێكی تری ناكۆكییەكان لەگەڵ دیمەشق وەك مەزڵوم عەبدی ئاماژەی پێداوە، ماوەی کاتی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموكراتە لەناو وەزارەتی بەرگری کە لە دوو ساڵ کەمتر نابێت.

لەكاتێكدا رێككەوتنەكەیان لەگەڵ دیمەشق داوا دەكات تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی ئەو خاڵانەی لەسەری رێككەوتون یەكلابكرێتەوە بە تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكراتیشەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو، بۆ یەکەمجار و بە ئاشکرا ڕۆژی 10ی3ی2025، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵییان واژۆ کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP