هەرێم نیوز
دەستەی كەشناسی عێراق ڕایگەیاند، “داوا لە هاووڵاتیان دەكەین لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە تا خۆڵبارینەكە تەواو دەبێت".
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: "لە بەشێك لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق خۆڵبارینی توند دروست بووە و بەهۆیەوە كووچە و كۆڵان و شەقامەكان بەتەواوی تاریك بووە".
ڕوونیشیکردەوە: "داوا لە هاووڵاتیان دەكەین بەتایبەت ئەوانەی كێشەی هەناسەدان و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە تا خۆڵبارینەكە تەواو دەبێت".
هاوکات، داوای لە شوفێران كرد تا پێیان دەكرێت ئەمشەو گەشتی شەقامە سەرەكی و نێوان پارێزگاكان نەكەن بەهۆی ئەوەی مەودای بینین بەهۆی خۆڵبارینەوە بەڕێژەیەكی بەرچاو كەم دەبێتەوە.