هەرێم نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا پێشوازی لە ڕەشنووسی دەستووری سووریا کرد و واژۆی کرد.
عەبدولحەمید عەواک، ئەندامی لیژنەی داڕشتنی دەستووری سوریا ڕایگەیاند، ڕەشنووسەکە لەسەر بنەمای ئەنجامی "دانیشتنی دیالۆگی نیشتمانی" داڕێژراوە و ماوەی گواستنەوەی پێنج ساڵەی بۆ دابینکراوە.
عەواک ڕاشیگەیاند کە لەم بەڵگەنامەیەدا فیقهی ئیسلامی وەک سەرچاوەی سەرەکی یاسادانان دیاری کراوە و ئایینی سەرۆک کۆماری سوریاش هەر بریتی دەبێت لە "ئیسلام".
ئاماژە بەوەش کراوە: جەختمان لە پارێزراوبوونی ماف و ئازادییەکان کردووەتەوە، پەیوەندی وەزیرەکان راستەوخۆ لەگەڵ سەرۆککۆمار دەبێت، دەسەڵاتی جێبەجێکار لە دەستی سەرۆککۆماردا دەبێت، گۆڕینی سەرۆککۆمار لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە.
دەشڵێت: سەرۆککۆمار دەتوانێت باری نائاسایی رابگەیەنێت، قۆناخی گواستنەوە بۆ ماوەی 5 ساڵ دەبێت، لێبووردنی گشتی لە دەسەڵاتی پەرلەماندایە، دەسەڵاتی رەها نەدراوەتە سەرۆککۆمار و رەچاوی دادپەروەری کراوە کە داخوازیی گەلی سووریایە.
هەروەها جەخت کراوەتەوە کە زمانی عهرهبی زمانی فهرمیی دهوڵهته.
لە خاڵێکی ڕەشنووسەکەدا هاتووە، كۆماری "عهرهبی" سووری، وڵاتێكی سهربهخۆیه و خاوهنی سهروهریی تهواوهتییه كه بریتییه له سهروهریی جوگرافی و سیاسیی و دابهش ناكرێت.