دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

خامنەیی وەڵامی نامەکەی ترەمپ دەداتەوە

هەرێم نیوز
عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئایینی ئێران سەبارەت بە نامەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند: واشنتۆن لە رێگەی ئەو نامەیەوە دەیەوێت رای گشتیی جیهان چەواشە بکات و بەو جۆرە وێنای بکات کە ئەوان لەگەڵ دانوستان و ئاشتیدان و تاران دژی دانوستانە.

وتیشی: ترەمپ لە رێگەی دانوستانەوە کار بۆ هەڵگرتنی سزاکان ناکات، بەڵکوو گوشار و سزاکان توندتر دەکاتەوە و کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی بەبیرهێنایەوە و وتی: "کاتێک دەزانین کە پابەندی رێککەوتن نین، کەواتە بۆچی جارێکی دیکە دانوستانیان لەگەڵ بکەین؟".
ئەم وتانەی خامنەیی هاوکاتە لەگەڵ سەردانی ئەنوەر قەرقاش گەورە دیپلۆماتی ئیمراتی بۆ تاران، کە ئامانجی سەردانەکەی گەیاندنی نامەکەی دۆناڵد ترەمپەوە بە خامنەیی.

پێشتر ترەمپ ئاشکرای کردبوو، لە نامەکەیدا بۆ خامنەیی داوای کردووە، دۆسیەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە لە رێگەی دانوستان و بەشێوەی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP