هەرێم نیوز
سەرەڕاى ئەوەى عێراق خاوەنی سەدان هەزار دۆنم زەییە لە کەنارەکانى هەردوو روباری دیجلەو فورات، ئیتر بادەشتەکانى هەرێمى کوردستانیش لەولاوە بوەستێت، بەڵام بەهۆی ئیدارەدانى هەڵەوە تەنانەت سەوزە و شیرەمەنیش لە دەرەوە هاوردە دەکات.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن یەکێک لە بنەماکانى سەقامگیریی وڵات و دەستەبەری ئاسایشی خۆراک ئەوەیە کە حکومەت بتوانێت لەناوخۆدا دەستەبەرى پێداویستییە خۆراکییەکانى بکات بەتایبەتى سەرەکییەکانى کە بۆ وڵاتێکی وەکو عێراق دانەوێڵە لە هەموو جۆرەکانى تری خواردن لەپێشترە، بەڵام سەرنجدان لە دۆخی کشتوکاڵ و بەروبوومە ساڵانەکەى لەوە تێدەگەین کە ئەم وڵاتە روبەڕووی چ کارەساتێک بووەتەوە.
مەنار عوبەیدى سەرۆکی -دامەزراوەى عراق المستقبل- رایگەیاند عێراق ساڵانە بە بەهاى سەد ملیار دۆلار دانەوێڵەو پاقلەمەنی لە تورکیاوە هاوردە دەکات، گوتیشى عێراق کێشەى ئیدارەدانى ئەو کەرتەى هەیە هەیە نەک نەتوانایی خاکەکەى بۆ بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و پاقلەمەنى، راشیگەیاند بە گوێرەى ئامارێک کە لەبەردەستى رێکخراوەکەیاندایە لەماوەى دە ساڵی رابوردوودا داهاتی عێراق هەزار و 28 ترلیۆن دینار داهاتى هەبووە و 92%ـى داهاتى نەوتیی بووە، ئەوەى ماوەتەوە لە داهاتى ناوخۆیی بووە ، لەو بڕە داهاتەش هەزار و حەوت ترلیۆن دینارى خەرجکردووە ، باسی لەوەشکردووە 100 بۆ 150 ترلیۆن دیناریشى داوە بە پێشینە جۆراوجۆرەکان کە هێشتا بەتەواوى نەگەڕێنراونەتەوە بۆ گەنجینەکانى حکومەت کە پێکەوە خەرجییەکانى هەزار و 100 ترلیۆتى تێپەڕاندووە کە نزیکە لە یەک ترلیۆن دۆلاری ئەمریکی، مەنار بەراوردێکی کردووە لەگەڵ خەرجی حکومەتەکانى دیکەدا و رایگەیاندووە ئیمارات 65 ملیار و مالیزیا 82 ملیار و سەنگافورەش تەنها 77 ملیار دۆلاریان لەو ماوەیەدا خەرجکردووە.
ئەوە لە کاتێکدا ژمارەى دانیشتوانى عێراق 46 ملیۆن و 118 هەزار کەسە، و ژمارەى دانیشتوانى مالیزیا نزیکەى 225 ملیۆن و ژمارەى دانیشتوانى سەنگافورەش زیاترە لە 56 ملیۆن کەس و هیچیان بە ئەندازەى عێراق هاوردەى خۆراک و دانەوێڵە ناکەن. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن گەندەڵی لە بوارى دارایی و بردنە دەرەوەى پارەى بەرپرسەکان بە پاساوى بارزگانى و هاوردەکردنە نەک راستەقینەى هاوردەکردن.