دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلان: پشتگیری لە هەر هەوڵێکی چارەسەری ئاشتییانە دەکەم

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی پەیامەکەی ئۆجەلان بڵاوکردەوە و دەڵێت: پێشوازی و پشتگیری لە هەر هەوڵێکی چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکانی ناوچەکە دەکەم. 

مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە: هەرێمی کوردستان، هەمیشە فاکتەرێکی گرنگی ئاشتی و تەناهی بووە لە ناوچەکەدا و لەم ڕووەوە، ئامادەیی خۆمان بۆ هەر هاریکاری و ڕۆڵێک لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەردەبڕین.

ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاش ئەوە دێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-2-2025 پەیامی ئۆجەلان لەلایەن شاندی ئیمڕاڵی لە ئیستەنبوڵ خوێندرایەوە و ئۆجەلان تێیدا داوای لە پەکەکە کرد چەک دانێن و خۆیان هەڵوەشێننەوە و وتیشی، بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرم.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP