هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەرفەتێکی مێژووییە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی چەندین دەیەی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان.
گوتەبێژێکی وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: "کۆتاییهێنان بە تووندوتیژی هەنگاوێکی سەرەتایی گرنگە، بەڵام پێویست بە هەنگاوی زیاتر دەکات. لە نێویاندا و لە سەرووی هەموویانەوە، رێزگرتن و دەستەبەرکردنی مافە کولتووری و دیموکراسییەکانی کورد لە تورکیا".
ڕاشیگەیاندووە: "وەک حکومەتی فیدراڵی، ئامادەین بۆ پشتیوانیکردنی پڕۆسەیەکی لەم شێوەیە، ئەوەی پێمان بکرێت بیکەین".
ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ لە ئیستەنبوڵ لەلایەن شاندی ئیمراڵییەوە پەیامی ئۆجەلان خوێندرایەوە کە تێیدا داوای هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی لە پەکەکە کرد.
ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: وەک چۆن هەموو کۆمەڵگە و پارتە مۆدێرنەکان دەیکەین، کە نەتوانراوە بە هێز کۆتایی بە هەبوونیان بهێنرێت، لەسەر بەستنی کۆنگرەیەک و بڕیاردان لەسەر تێکەڵبوون لەگەڵ دەوڵەت و کۆمەڵگە رێکبکەون و پێویستە هەموو گرووپەکان دەستبەرداری چەک بن و پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.