دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

پەیامە مێژووییەکەی ئۆجەلان: داوا لە پەکەکە دەکەم چەک دانێن و خۆیان هەڵوەشێننەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-2-2025 پەیامی ئۆجەلان بەزمانی کوردی لەلایەن شاندی ئیمڕاڵی لە ئیستەنبوڵ خوێندرایەوە و ئۆجەلان تێیدا داوای لە پەکەکە کرد چەک دانێن و خۆیان هەڵوەشێننەوە و وتیشی، بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرم.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە سێ لاپەڕەیە لە ژێر دروشمی "بانگی ئاشتی و دیموکراتی" رایگەیاند: پەکەکە بڕیاری چەکدانان بدات، من ئەم بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆ دەگرم. پەکەکە کۆنگرەی خۆی ببەستێت، بڕیاری خۆی بدات و گوێرایەڵی بانگەوازەکەی من بێت.

وتیشی پێویستە کورد و تورک بۆ مانەوەیان پێکەوە بژین.

نامەکە دوای ئەوەی شاندێکی ئەندامانی دەم پارتی لە زیندان لەگەڵ ئۆجالان کۆبوونەتەوە، بڵاوکراوەتەوە.

ئەمە سێیەمین دیداری شاندەکە بوو لەگەڵ ئۆجالان لە مانگی کانوونی دووەمەوە.

ئەم پەیامە مێژووییەی ئۆجەلان لە ڕێگەی شاشەوە لە شارەکانی سلێمانی و ئامەد و قامیشلۆ و وان و کۆبانێ و حەسەکە پەخش کرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP