دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی: کاری لەپێشینەمان ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیایە

هەرێم نیوز

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، داوا لە ئیدارەی نوێی سووریا دەکات کار بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر باکووری وڵاتەکە بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێەزەکانی سووریای دیموکرات لە پەراوێزی “کۆڕبەندی سووریا بۆ دیالۆگی نیشتمانی بەرەو سووریایەکی فرەیی و دیموکراسی” قسەی کرد کە ناوەندی “رۆژاڤا” بۆ لێکۆڵینەوە و بە بەشداری کەسایەتییە سیاسییەکانی سووریا لە ناوچە جیاجیاکانەوە ڕێکیخستووە.

عەبدی ڕایگەیاند، ئێمە پابەندین بە پێویستی بەردەوامی دانوستانەکان لەگەڵ دیمەشق و یەکێک لە کارەلەپێشینەکانمان ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیایە.

جەختیشیکردەوە کە ئەرکی دیمەشقە فشار بخاتە سەر گروپە چەکدارەکان بۆ ئەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕابگرن.

لە کۆڕبەندەکەدا نزیکەی ٣٠٠ کەسایەتی لە سیاسەتمەداران و چالاکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP