هەرێم نیوز
ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لێخۆشبوونی تەواوەتی بۆ کەسوکاری شەهیدان دا لە خوێندنگە تایبەتەکان.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاری دا لێخۆشبوونی تەواو لە خەرجیی جلوبەرگ و خواردن بۆ قوتابییانی کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومییەکان بکات.
بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە لە 25/2/2025 دەرچووە، ڕەزامەندیی داوە لەسەر بەخشین بە ڕێژەی 100% لە خەرجیی (جلوبەرگ، خواردن، کتێب و هاتوچۆ) بۆ قوتابییانی کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومەییەکان.
بەپێی نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەم لێخۆشبوونە کرێی خوێندن ناگرێتەوە.
بەشێکی زۆری کەسوکاری شەهیدان لە قوتابخانە ناحکوومییەکانن و لەو بڕیارە سوودمەند دەبن