هەرێم نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمریکا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر بکات کە لە ڕێی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەین. داواشی لە حکومەتی عێراق کرد لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات کە بەرپرسیاربوون لە ئەنجامدانی هێرشەکە.
كۆمپانیای دانه‌غاز له په‌یامێكی نوسراودا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر، ڕایگه‌یاند، "شه‌وی 1ی2 له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكرایه‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه و زیانی ماددیش به‌ر كێڵگه‌كه نه‌گه‌یشتوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كاركردن و به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر به‌رده‌وامه، ئه‌وه‌ش له‌ژێر ئه‌و ڕێوشوێنه ئه‌منیانه‌ی كه گیراونه‌ته‌به‌ر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان.
وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم ڕایگەیاند، کاتژمێر 7:05 خولەكی ئێوارەی رۆژی شه‌ممه هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە كێڵگەکە و کۆمپانیای دانە غاز بگەیەنرێت.
هاوكات به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆر رایگه‌یاند، ئه‌و درۆنه‌ی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردو كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆری كرده ئامانج له‌ناوچه‌ی به‌شیر و له‌لایه‌ن گروپه میلیشیاكانه‌وه ئاڕاسته كرابو.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "له كاتژمێر 07:05ی ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه، هێرشێكی درۆنی خۆكوژ ئاڕاسته‌ی كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كرا، كه ده‌كه‌وێته سنوری چه‌مچه‌ماڵ".