هەرێم نیوز
دیدگا نەتەوەییەکانى مەسعودبارزانى سەرۆکی پارتى دیموکراتی کوردستان، دیدگاى چەسپاوى گرنگن، لە هەر گۆڕانکارییەکدا زیاتر تیشکیان دەخرێتە سەر، ئاماژە بەوە دەکرێت لە هەموو روداوێکدا هەمووان لەچاوەڕوانى بڕیار و هەڵوێستەکانى ئەودان، لە دواگۆڕانکارییەکانى ناوچەکەدا کە بەشار ئەسەد کۆتایی هات و وڵات یەکلایی بوویەوە بۆ بەرەى ئۆپۆزسیۆن بەسەرۆکایەتى ئەحمەد شەرع، پرسی کورد لەنێوان بەرداشى تورکیا و ناسیۆنالستى عەرەبی و هێزى بەرەى تەحریری شام کە هەڵگری ئایدۆلۆژیاى ئیسلامین و لە ئێستادا گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە، هەندێ لایەن پێیان وابوو کە بارزانى لە هەناسە کورتى مامەڵە دەکات و و لەم قۆناغەدا وەڵامی کوردانی رۆژاوا ناداتەوە، بەڵام پێشوازیکردنى لە مەزڵوم عەبدی سەرجەم دیدگاکانى ئاوەژوو کردەوە.
دواى کەوتنى دیمەشق دیدگا نەتەوەییەکانى بارزانى زیاتر زەقبوونەوە، لە لایەن میدیا ناوخۆیی و هەرێمى و نێودەوڵەتییەکانەوە ئاماژەى پێکرا، بەتایبەتى لە کۆتا چاوپێکەوتنى لەگەڵ مەزڵوم عەبدى، ئەوە لە کاتێکدا کە سوریا بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و کێشەى کورد لەو پارچەیەى کوردستان لەوپەڕیی هەستیاریدایە.
ئەو خاڵانەى کە لە دیدارەکەى سەرۆک بارزانى و مەزڵوم عەبدیدا باسکران، تا ئێستاش بە بایەخەوە لە لایەن میدیاکانەوە باسدەکرێت، بەتایبەتى تێڕوانینى سەرۆک بارزانى بۆ کێشەکانى کورد لەناوخۆی سوریا، ئەو راشکاوانە بە عەبدیی گوتووە گوێ لە کەسانى دەرەوە نەگرێت و چى لەبەرژەوەندیی کوردە ئەوە بکات، ئەوە لەکاتێکدا ئامۆژگاریی کردووە کە سیاسەت بە تەنگەنەفەسى ناکرێت و دەبێت پشوودریژ بێت.
بارزانی لەو دیدارەدا باسی لەوەشکردووە: "هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ لە سووریا ببینێت، لە یەکخستنی هەڵوێستەکان و هاندانی کورد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دیمەشق، هاوکات هاوکاریکردنیان لەوەی سوود لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەربگرن، هەوڵیش دەدەین هاوکاریی ئابوورییان پێشکەش بکەین. نەک تەنیا کوردیش بەڵکو هەر مرۆڤێک ستەمی لێبکرێت، گەر پێمان بکرێت بێ دوو دڵی هاوکاری دەکەین".
ئەمە دیدگا کاریگەرییەکانى بازرانییە بۆ ئەو پارچەیەى کوردستان، تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كورد له سووریا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ئاینده‌ی خۆیان گه‌شبینن، به‌ڵام ترس و هه‌ستیاریشیان هه‌یه، به تایبه‌تی كه ئاینده‌ی سووریا به گشتی ڕوون نییه.
راشیگەیاندووە بەرژوەندیی باڵای نەتەوەیی پێویستی چاوپێککەوتنم لەگەڵ مەزڵووم عەبدی هێنایە کایە، من ئامۆژگاریم کرد بێهیوا نەبێت، پەنا بباتە بەر گفتوگۆ، کۆتایی بە هەموو هەژموونێکی دەرەکی بهێنێت، قسە و هەڵوێستی کورد یەک بخاتەوە. ئامۆژگاریی مەزڵووم عەبدیم کرد، لەگەڵ پەکەکە تووشی بەریەککەوتن نەبێت.
بارزانی باسی لەوەشكرد، له چاوپێكه‌وتنه‌كەیدا هه‌رگیز هه‌ستی به‌وه نه‌كردوه كۆبانێ مه‌یل و نه‌زعه‌یه‌كی جوداخوازیی هه‌بێت، به‌ڵكوو بۆی ڕون بوه‌ته‌وه كورد ده‌یه‌وێت به‌شێك بێت له سوریا و به مافه‌كانی بگات.
ده‌شڵێت، "به مەزڵوم كۆبانێی وتوه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه نه‌پچڕێنن، به‌ڵكو له‌م بارودۆخه‌دا خۆیان بڕیار له چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن هیچ كه‌س ده‌ست وه‌ردان له داواكاری و مافه‌كانیان بكات".
ئەوەشی خستەڕو، كورد له سووریا، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له ئایینده‌ی خۆیان گه‌شبینن، به‌ڵام ترس و هه‌ستیاریشیان هه‌یه، به تایبه‌تی كه ئایینده‌ی سوریا به گشتی ڕون نییه.