دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

داعش هەوڵی دا مەزارگەی سەییدە زەینەب لە دیمەشق بتەقێنێتەوە

هەرێم نیوز

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌زگای هه‌واڵگری گشتی له‌ سوریا، رایدەگەیەنێت كه‌ "هه‌وڵی چه‌كدارانی داعش بۆ بۆردومانكردنی مه‌زارگه‌ی سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب له‌ ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق پوچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه‌".

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی سووریا (سانا) لە زاری ئەو سارچاوەیەوە زیاتر روونی كردەوە، دەزگای هەواڵگریی سووریا بە هاوكاریی بەڕیوەبەرایەتیی ئەمنی گوندەواری دیمەشق، چەند ئەندامێكی داعشیان دەستگیر كرد كە هەوڵیان داوە تەقینەوەیەك لەنێو مەزارگەی ناوبراودا بكەن، ئامانجیان لەم كارە ئەنجامدانی تاوانێكی گەورە بووە دژی گەلی سووریا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری سوریا راشیگه‌یاندوه‌، "دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌زگای هه‌واڵگری گشتی هه‌مو تواناكانی خۆی ده‌خاته‌ به‌رده‌م هه‌مو هه‌وڵێك بۆ به‌ئامانجگرتنی خه‌ڵكی سوریا به‌ هه‌مو مه‌زهه‌به‌كانه‌وه‌".

مەزارگەی سەیدە زەینەبی كچی ئیمام عەلیی چوارەمین خەلیفەی موسڵمانان (خ.ڕ)، یەكێكە لە مەزارگە هەرە پیرۆزەكان بەلای موسڵمانانی شیعەمەزهەبەوە و ساڵانە بە هەزاران زیارەتكار وەك سرووت و گەشتێكی دینی سەردانیان دەكرد و یەكێكە لە دیارترین شوێنەوارە ئایینییەكانی سووریا.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP