هەرێم نیوز
ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی سه‌باح"ی توركی بڵاویكرده‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی ئیداره‌ی نوێی سوریا له ماوه‌ی داهاتودا یه‌كه‌م سه‌ردان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامده‌دات و سه‌ردانه‌كه‌ش بۆ توركیا ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه، ئه‌حمه‌د شه‌رع له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی زۆر له دۆسیه‌كان ده‌كه‌ن، له‌وانه دۆسیه‌ی "هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)".
له دوای ڕووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، یه‌كه‌م به‌رپرسی باڵای توركیا، هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بوو سه‌ردانی سووریای كرد.
ئه‌ردۆغان به‌ڵێنیدا یارمه‌تی ئیداره‌ی نوێی سوریا بدات بۆ پێكهێنانی پێكهاته و ده‌ستورێكی نوێی ده‌وڵه‌ت، له كاتێكدا وڵاته‌كه چاوی له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه دوای 13 ساڵ شه‌ڕی ناوخۆ.
سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ستی به مه‌ترسی كردبێت، ئۆپراسیۆنێكی نوێی سنوربه‌نده‌ر له ناوخۆی سوریا دژی گروپه چه‌كداره كورده‌كان ده‌ستپێده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی سه‌باح"ی توركی، تا ئێستا سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ توركیا، نه له‌لایه‌ن توركیا و نه سوریا هیچ لێدوانێكیان له‌سه‌ر هه‌واڵی سه‌ردانه‌كه نه‌داوه.