هەرێم نیوز
ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی تایبەت و نائاسایی لەبارەی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، کۆبوونەوەیەکی جیاواز و نائاسایی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بۆ کۆبوونەوەکە بانگهێشتی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدڕاڵی و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەرجەم لایەنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە.
پێشەوا هەوارامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 10:00ی بەیانیدا بەڕێوەدەچێت لە ئەنجومەنی وەزیران.
لەبارەی بابەتی کۆبونەوەکەوە رایگەیاند، تایبەت دەبێت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵی عێراق.
بە گوتەی گوتەبێژی حکوومەت "کشانەوەی کورد لە بەغدا، یەکێک دەبێت لە بژاردەکان کە لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت."
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرەڕای بانگهێشتکردنی سەرجەم سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری رایانگەیاند، بەشداریی دانیشتنەکە ناکەن.