دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

ئەردۆغان: چاومان له‌ داگیركردنی خاكی هیچ وڵاتێك نیه‌

هەرێم نیوز 

سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ وتارێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره‌ ناتوانێت چاوپۆشی له‌ پێشهاته‌كانی وڵاتێك بكات كه‌ سنوری 910 كیلۆمه‌تری له‌گه‌ڵدا هاوبه‌شه‌، "چاویشمان له‌ داگیركردنی خاكی هیچ وڵاتێك نه‌بوه‌ و نیه‌".

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "ئومێدی ئەوەمان دەکرد سووریای دراوسێمان بە ئاشتی و ئارامی بگات کە 13 ساڵە خەونی پێوە دەبینێت، وتیشی،" هیوادارین ئاسایش  لە سووریا بەرقەرار بێت و سووریا بۆ تەواوی سوورییەکان بێت".

ئاماژەی بەوەشکرد،  وروژاندنی زیاتری ڕووداوەکان سوودی بۆ هیچ لایەنێک نابێت، لەبەر ئەوەی  دۆخێکی نوێ لە سووریا هاتووەتە ئاراوە، ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ئەوەی واقیعێکی نوێ لە سووریا لەڕووی دیپلۆماسی و سیاسییەوە هاتووەتە ئاراوە.

سەرۆک کۆماری  تورکیا،  باسی لەوەش کرد، "ئومێدمانە سووریا بە ئاشتی و سەقامگیریی بگات کە 13 ساڵە خەونی پێوە دەبینێت، ئەو گوتانەی ئەردۆغان دوای پێشرەوییەکانی چەکدارانی بەرەی تەحریر شام بەرەو دیمەشق هات کە تەنها چەند کیلۆمەترێک ماوە بگەنە نێوی" . 

وتیشی، "سووریا ماندوو بوو لە شەڕ و فرمێسک و خوێن" .



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP