هەرێم نیوز
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا رایگەیاند، هیچ وڵاتێک هێندەی تورکیا کاریگەری لەسەر سووریادا نییە، دەشڵێت، تەحریر شام کە گرووپێکی تیرۆرستییە و نابێت رێگە بدرێت کۆنترۆڵی سوریا بکەن
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە دووای کۆبوونەوەی ئەستانە و لە پانێڵێکدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەستانە لە دەوحە لەسەر سەروەری و یەکپارچەیی سووریا رێککەوتین، و یارمەتی سوپای سووریا دەدەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە تیرۆرستییەكانی کە کراونەتە سەر ئەو وڵاتە.
ئاماژەی بەوەشدا، هەرچی لە تواناماندا بێت دەیكەین بۆئەوەی تیرۆرستان لە سووریا سەركەوتوو نەبن و نەتوانن ئامانجەکانیان بپێکن، بەتایبەت تەحریر شام کە گرووپێکی تیرۆرستییە و نابێت رێگە بدرێت کۆنترۆڵی سوریا بکەن.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە دەستبەجی ئەو دۆخەی لە سووریادا هەیە کۆتایی پێبهێنرێت، قبوڵكراو نییە رێگە بە گرووپە تیرۆرستییەكان بدرێت كۆنترۆڵی خاكی سووریا بكەن.
لاڤرۆڤ وتیشی، ئەو كارەساتانەی ئێستا لە فەلەستین و سووریا ڕوودەدەن هۆكارەكەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاو ئارەزووەكانیەتی بۆ هەژمونكردن. لە ناوچەکە و باڵادەستییەتی بۆ جیهان.