هەرێم نیوز
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی خۆی بۆ دانیشتنی سبەینێ یەکشەممە بڵاوکردووەتەوە و تاوتوێی پێنج پرس دەکات.
بەگوێرەی خشتەی كۆبونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق كە فەرمانگەی راگەیاندن بڵاویكردووەتەوە، بڕگەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمی دانیشتەكە، تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پێشنیازی یاسای كەسێتی ژمارە (188)ی ساڵی (1959) و پرۆژە یاسای گێڕانەوە موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان و، هەمواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە (27) ی ساڵی (2016).
پەرلەمانی عێراقی بە درێژایی ماوەكانی رابردوو، چەندین كۆبونەوەی ئەنجامدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم یاسایانە كە لەنێوان سێ پێكهاتە سەرەكییەكەی عێراق (شیعەو سوننەو كورد) ناكۆكی لەسەرە، هەر یاسایەكیان لەلایەن پێكاتەیەكەوە پشتیوانی دەكرێت و پێكهاتەكانی تر تێبینیان هەیە لەسەری، ئەوەش وایكردووە تائێستا بە هەڵپەسێردراوی بمێنێتەوە.