دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ئێران: رێگه‌ ناده‌ین جه‌نگ له‌ سوریا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌

هەرێم نیوز

باڵیۆزی ئێران له‌ لوبنان ڕایدەگەیەنێت، ئێران و ڕوسیا و میحوه‌ری به‌رخۆدان ڕێگه‌ ناده‌ن ڕوداوه‌كانی ساڵانی ڕابردو له‌ سوریا دوباره‌ ببنه‌وه‌.

موجته‌با ئامانی بالیۆزی ئێران لە لوبنان، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه‌، "حكومه‌تی سوریا له‌ پێشو به‌هێزتره‌ و تاران پشتیوانی بۆ ده‌كات، گروپه‌ چه‌كداره‌كانیش له‌ سوریا هیچ سه‌ركه‌وتنێك به‌ده‌ست ناهێنن".

له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوه‌وه‌، گروپه‌ چه‌كداره‌كان هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر ئه‌و پێگانه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سوریاوه‌ كۆنترۆڵكراون له‌ لادێكانی حه‌له‌ب و پارێزگاكانی ئیدلب ده‌ست پێكردوه‌.

ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ ڕایانگه‌یاندوه‌ كه‌ "گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی له‌ ناوه‌ڕاستی شاری حه‌له‌ب و 14 گه‌ڕه‌كی نیشته‌جێبون له‌ ڕۆژئاوا و باشور و ناوه‌ندی شاره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردوه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری ڕۆژئاوای سوریا".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP