هەرێم نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت، پێكدادانەكانی نێوان گروپە چەكدارەكان و حكومەتی سوریا لە باكوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە گرژییەكانی ناوچەكەی زیادكردوە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەكە لە پێشینەی كارەكانی توركیایە.
ئۆنجو کەچەل، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێکدادانەکانی نێوان گروپە چەکدارەکان و هێزەکانی حکومەتی سوریا لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکە بوە هۆی "هەڵکشانی گرژیەکان" لە ناوچەکەدا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له یه‌كه‌م لێدوانی وڵاته‌كه‌ی له‌وباره‌یه‌وه وتی: "پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ئیدلب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بۆ وڵاته‌كه‌مان پرسی له‌پێشینه‌یه به‌وپێیه‌ی نزیكه له سنووری وڵاته‌كه‌مانه‌وه".
وتیشی: "توركیا هۆشداریدا له‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر ئیدلب كه ناوچه‌یه‌كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن له باكووری رۆژئاوای سوریا كۆنترۆڵكراوه، رێگری له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان ده‌كات".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "ئه‌ركی خۆمان له رێككه‌وتنی ساڵی 2017ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب جێبه‌جێ ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر گرنگە کە ڕێگری لە ناسەقامگیرییەکی دیکە بکرێت و زیان بە هاووڵاتیانی مەدەنی نەگەیەنرێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاند كه " به‌گوێره‌ی پابه‌ندبوونمان به یه‌كڕیزی و یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به وردی و له نزیكه‌وه چاودێری په‌ره‌سه‌ندنه‌كان ده‌كه‌ین، به تایبه‌ت له ته‌ل ره‌فعه‌ت و مه‌نبج".
ئەوە لەكاتێكدایە ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، پێكدادانی توند لە نێوان هێزەكانی حكومەتی سوریا و گروپە چەكدارەكاندا دروستبوە و ئەو گروپانە توانیویانە بگەنە دەروازەكانی شاری حەلەب، هەروەها لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە فڕۆكە جەنگیەكانی ڕوسیا و سوریا 23 هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر شاری ئیدلب و ناوچەكانی دەروبەری ئەنجامداوە.