دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ڕوسیا لە چەند کاتژمێری داهاتودا هەنگاو دەنێت بۆ گۆڕینی ڕەوتی شەڕی حەلەب

هەرێم نیوز

کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویكردەوە، چەند کاتژمێرێکی داهاتودا فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا جوڵە دەکەن بە مەبەستی گۆڕینی ڕێڕەوی شەڕ لە باکوری سوریا، وتەبێژی کۆشکی سەرۆكایەتی ڕوسیا دەڵێت، "مۆسکۆ ئەو هێرشە بە پێشێلکردنی سەروەریی سوریا دەزانێت و دەیەوێت دەسەڵاتداران بە خێرایی هەنگاو بنێن بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی باردۆخەكە بكەنەوە".
ئەمڕۆ هەینی،  سەرچاوەیەکی سووریا بۆ کەناڵی سکای نیوز عەرەبی پشڕاستی کردەوە، لە کاتژمێرەکانی داهاتوو، ڕووسیا بە فەرمی دێتە سەر هێڵ و فڕۆکە جەنگییەکانی جووڵە پێ دەکات بۆ مەبەستی گۆڕینی ڕێڕەوی شەڕ لە حەلەب.

هاوكات دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی سەرۆكایەتی ڕوسیا (کرێملن) ئەمڕۆ هەینی لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو هێرشەی کە کراوە مۆسکۆ بە پێشێلکردنی سەروەریی سوریای دەزانێت و دەیەوێت دەسەڵاتداران بە خێرایی هەنگاو بنێن بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بارودۆخە بکەنەوە.

ڕوسیا لە ڕوی سەربازییەوە شانبەشانی هێزەکانی سوریا لە شەڕی دژ بە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ساڵی 2015 دەستوەردانی سەربازیی کردوە، هەروەها بنکەیەکی ئاسمانی و دامەزراوەیەکی دەریایی لە سوریا هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردو گروپە چەکدارەکان هێرشێکیان دەستپێکرد، لەو ماوەیەدا 12 شارۆچکە و گوندی پارێزگای حەلەبیان لە باکوری ڕۆژئاوای وڵاتەکەدا داگیرکرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP