دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ئێران دەڵێت تۆفانی ئەقسای دووەممان دەوێت

هەرێم نیوز

محەممەدڕەزا نەقدی جێگری ڕێکخەری سوپای پا*سدارانی ئێران ڕایگەیاند؛  "زۆر کەس لێمان دەپرسن ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی سادق 3" چی بەسەر هاتووە، من نیگەران نیم لە "بەڵێنی سادق"، ئێمەی بەسیج بەدوای "تۆفانی ئەقسا ٢"دا دەگەڕێین بۆ کۆتاییهێنان بە ئیسرائیل و ئەو ڕۆژەش زۆر نزیکە".

مەبەست لە تۆفانی ئەقسا، هێرشی حە*ما*س بوو لە غەززەوە بۆ باشووری ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا، لانیکەم هەزار و 200 کەس کوژران و 260 کەسی دیکەش بە بارمتە گیران.

هەروەها مەبەست لە بەڵێنی سادق، هێرشی ئێران بوو بۆ سەر ئیسرائیل و تا ئێستا دووجار ئێران بۆردوومانی ئیسرائیلی کردووە و ماوەیەکیشە بەردەوام هەڕەشەی ئەوە دەکات کە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی سادق بۆ جاری سێیەم لەدژی ئیسرائیل دەستپێدەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنها لە ئاستی هەڕەشەدا ماوەتەوە.

لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل بەئاشکرا ڕایگەیاندووە لە ئەگەری هێرشی سێیەمی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەیان، ئەمجارە لەبەرامبەردا هێرش دەکەنە سەر بنکە هەستیارەکانی ئێران و گورزی توندیان لێدەدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP