هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجكرد و ڕۆژی یەكشەمە پارەكە دەخەێتە سەر حسابی بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاند: ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو پارەکە خەرج دەکرێت، هەروەها کورتهێنان لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان 230 ملیار دینارە.
هاوکات بەپێی زانیارییەکان، هەردوو سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر هێڵن بۆ چارەکردنی ڕێژەی کورتهێنانەکە.