دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

ئاماری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە لە چوار ساڵدا ئاشکراکرا

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایدەگەیەنێت، زایادبوونی ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە بەردەوام و جیهانییە و لەو چوارچێوەیەشدا لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا هەزار حاڵەتی نەخۆشی شێرپەنجە لە سنوورەكەمان زیادیکردووە.

د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە، رایگەیاند، زایادبوونی ئامارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە بەردەوام و جیهانییە، لە ساڵی 2019دا تووشبووانی تۆماركراو لە نەخۆشخانەی هیوا دوو هەزار و 675 حاڵەت هەبووە، بەڵام لە ساڵی 2023 سێ هەزار و 285 حاڵەت هەبووە واتە لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا هەزار حاڵەت زیادیکردووە.

وتیشی، زیادبوونی ئامارەکان مانای ئەوە نییە هاوڵاتییان هەست بە ترس و دڵەڕاوکێ بکەن، بەڵکو دەبێت لە ئاستی باڵا حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کار لەسەر دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە بکەن.

لەبارەی چاندنی مۆخەوە، د. یاد نەقشبەندی رایگەیاند، لە ساڵی 2016ەوە تاوەکو ئێستا کۆی گشتیی ئەو نەخۆشانەی چاندنی مۆخیان بۆ ئەنجامدراوە 406 کەسن، 85 نەخۆشی تووشبووی تالاسیمیاش چاندنی مۆخیان بۆ ئەنجامدراوە، لەو ژمارەیە نزیکەی 40%ی خەڵکی سلێمانی بوون و نزیکەی 60%ی نەخۆشانی پارێزگاکانی دیکەی هەرێم و عێراق بووە، واتە سەنتەری چاندنی مۆخ لە سلێمانی توانیویەتی خزمەتی هاوڵاتییانی سەرجەم هەرێمی کوردستان و عێراقیش بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP