هەرێم نیوز
سبەی یەکشەممە، کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی، بەسەرۆکایەتی یەمەن، لەسەر داوای عێراق کۆبوونەوەی نا ئاسایی دەکات، یاریدەدەری سکرتێری گشتی کۆمکارەکەش دەڵێت، یاداشتنامەی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێ دەکرێت سەبارەت بە هەڕەشە و گەفەکانی ئیسرائیل لەسەر عێراق
حوسام زەکی، یاریدەدەری سکرتێری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی دووپاتی کرده وه که کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی سبەی یەکشەممە 24ـی 11ی 2024، لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی به سه رۆکایەتی یەمەن لەسەر داوای عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ده کات.
حوسام زەکی وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا، یاداشتنامەی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تاوتوێ دەکرێت سەبارەت بە هەڕەشە و گەفەکانی ئیسرائیل لەسەر عێراق لە مانگی ئەیلوولی ڕابردووەوە، بەپێی قسەی ئەو، ئەو هەڕەشانەی ئیسرائیل ڕاکێشانی ناوچەکەیە بۆ شەڕێکی فراوانتری هەرێمیی.
ئاماژەی بەوەشکرد کە "سکرتاریەتی گشتی کۆمکاری عەرەبی، داوایەکی عێراقی بۆ بەستنی دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجوومەنی کۆمکاری عەرەبی پێگەیشتووە، بۆ ڕاوێژکردن ئەو داوایە بۆ وڵاتانی ئەندامی عەرەبی دا نێردراوە و بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەکە لە بارەگای سکرتاریەتی گشتی" ڕێک بخرێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە چەند وڵاتێک پشتگیری لە داواکەی عێراق دەک
ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی پێشوو، ئیسرائیل پەیامێكی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی هێرشی میلیشیاكانی عێراق بۆ سەر وڵاتەكە نارد و ڕایگەیاندووە: ئیسرائیل مافییەتی بەرگری لە خۆی بكات.