هەرێم نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە یارمەتیدانی عێراق بۆ شکستپێهێنانی داعش.
چالاکییەکانی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری دهۆک بەردەوامە، لە پەراوێزی دووەمین ڕۆژی کۆڕبەندەکە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بەشداری یەکێک لە پانێڵەکان کرد.
قاسم ئه‌عره‌جی رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شانازییه‌كی زۆری هه‌یه له یارمه‌تیدانی سوپای عێراق له تێكشكاندنی داعش، هه‌روه‌ها كۆماری ئیسلامی ئێرانیش به‌شداریی له یارمه‌تیدانی عێراق له‌م بواره‌دا هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستا بگۆڕدرێن بۆ په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و 78 ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌ك نییه له بونی هاوكاریی ئه‌منی و هه‌واڵگری بۆ یارمه‌تیدانی عێراق بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر ڕێكخراوێكی تیرۆریستی".
سه‌باره‌ت به هاوڵاتیه عێراقیه‌كانی نیشته‌جێی كه‌مپی هۆڵیش له رۆژئاڤای كوردستان، قاسم ئه‌عره‌جی ئاشكرایكرد، تاوه‌كو ئێستا دوو هه‌زار و 640 خێزان له كه‌مپی ئه‌لهه‌وله‌وه گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ عێراق".