هەرێم نیوز
سهرچاوهیهكی سیاسی له عێراق ئاشكرایدهكات، ژمارهیهك له لایهن لهناو هاوپهیمانی دهسهڵاتدار، كه دیارترینیان نوری مالكی سهرۆكی هاوپهیمانی دهوڵهتی یاسایه فشارهكانی چڕكردۆتهوه بهمهبهستی ههنگاونان بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پێشوهخته له عێراق له ناوهڕاستی ساڵی داهاتوو.
رۆژنامەی (العربي الجدید) لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، سەرچاوە سیاسی و پەرلەمانییەكانی عێراق ئاشكرای دەكەن: هەندێك لایەن لەناو هاوپەیمانی دەسەڵاتدار، كە دیارترینیان نوری مالكی، سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراقە، فشار دەكەن بۆ خێراكردنی هەنگاوەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو، لەبری كاتی بڕیار لێدراوی خۆی لە مانگی تشرینی یەكەمی (2025)، هاوشانی دەستپێكردنی جموجۆڵەكان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن.
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: ئەو رێككەوتنەی لەنێوان مەحمود مەشهدانی، سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق و هێزە پشتیوانەكانی كراوە، كە دیارترینیان نوری مالیكی، سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی حزبە تەقدومە، لەسەر بنەمای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بووە لە عێراق بە زووترین كات و، چاوەڕێنەكردن تا كۆتایی ساڵی داهاتوو.
هاوكات پەرلەمانتارێكی چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیاندووە: نوری مالیكی پاڵنەری سەرەكییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق، لەگەڵ قوڵبونەوەی ناكۆكییەكانی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەماوەی رابردوشدا هەموو هەوڵەكانی نێوەندگیری رەتكردووەتەوە، بەهۆی سكانداڵی "تۆڕی سیخوڕی" كە فەرمانبەرانی نوسینگەكەی سودانی تێوەگلاون و گوێیان لە تەلەفونی بەرپرسان گرتووە، لەنێویاندا مالیكی و ئەندامانی خێزانەكەی.
سەرچاوەیەكی سیاسی تر ئاشكرایكردووە: مەحمود مەشهەدانی و هێزە پشتیوانەكانی لەناو پەرلەمان، لە دانیشتنەكانی داهاتوودا دۆسیەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەكەنەوە، بۆ هەنگاونان بەرەو دیاریكردنی كاتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق، كە لەلایەن هەندێك لایەنی ناو چوارچێوەی هەمانگییەوە پێش نیاز دەكرێت لەوانە، مالیكی، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ناوەڕاستی (2025).
رونیشكردووەتەوە: ئەم ئاڕاستەیە روبەڕوی بەریككەوتن دەبێت بە هەندێك لایەنی تری ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، كە پێیانوایە گرنگە رەچاوی دۆخی ناوچەكەو گۆڕانكارییەكان بكرێت، لەگەڵ پێویستی هێوركردنەوەی دۆخی سیاسی لە وڵات.