دواین هەواڵ

وەرزش‌

 پێش 3 هەفتە

دێربی‌ باڤاریا لوتكه‌ی‌ هه‌فته‌كه‌ ده‌بێت

دانەر ئەسڵان
پاش ته‌واو بوونی‌ هه‌فته‌ی‌ فیفا و یاری‌ هه‌ڵبژارده‌ میللییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ یاریزانان بۆ یانه‌كان بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و هه‌ینی‌ به‌ یاری‌ دێربی‌ هه‌رێمی‌ باڤاریا له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌كانی‌ بایرن میونشن و ئۆگسبۆرگ گه‌ڕی‌ 11 ی‌ یارییه‌كانی‌ خولی‌ بۆندزلیگا ده‌ست پێ‌ بكاته‌وه‌ كه‌ تیایدا له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای‌ دێربییه‌ ئاگرینه‌كه‌ی‌ باشور بروسیا دۆرتمۆندیش له‌ یارییه‌كی‌ قورس دا میوانداری‌ یانه‌ی‌ فرایبۆرگ ده‌كات له‌ كاتێك دا لیڤه‌ركوزن و شتوتگارت له‌م گه‌ڕه‌دا ئه‌ركیان كه‌مێك ئاسانتره‌ لایبزیگیش له‌ یارییه‌كی‌ تری‌ لوتكه‌دا ڕووبه‌ڕووی‌ هۆفنهایم ده‌بێته‌وه‌.

لیستی‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كانی‌ گه‌ڕه‌كه‌:

ئه‌مشه‌و هه‌ینی‌

بایرن – ئۆگسبۆرگ كات 10:30 ی‌ شه‌و

لیستی‌ یارییه‌كانی‌ شه‌ممه‌

دۆرتمۆند – فرایبۆرگ كات 5:30 ی‌ عه‌سر
لیڤه‌ركوزن – هایدنهایم كات 5:30 ی‌ عه‌سر
شتوتگارت – بۆخوم كات 5:30 ی‌ عه‌سر
هۆفنهایم – لایبزیگ كات 5:30 ی‌ عه‌سر
ڤۆڵڤسبۆرگ – یونیۆن كات 5:30 ی‌ عه‌سر
فرانكۆڕت – بریمه‌ن كات 8:30 ی‌ شه‌و

لیستی‌ یارییه‌كانی‌ یه‌ك شه‌ممه‌

كیل – ماینز كات 5:30 ی‌ عه‌سر
گلادباغ – سانت پاولی‌ كات 7:30 ی‌ شه‌و



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP