هەرێم نیوز
پێگەیەکی چەکدارانی داعش لە وادی زغێتۆنی كەركووك، لەلایەن فڕۆکەی جەنگی عێراق بۆردومان کرا و دوو چەکداری داعشی کوژران.
ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، بە هێرشێکی ئاسمانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک، تیرۆریستانی داعشیان لە دۆڵی زاغیتون کردۆتە ئامانج.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ڕایگەیاندووە، “بە ئیرادەی قارەمانانی ناو هێزە ئەمنییەکان لە بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، بە هەماهەنگی و هاوکارییەکی بەرهەمدار لەگەڵ شانەی بە ئامانجکردن لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، توانیان چاودێری دوو ئەندامی چەتەکانی داعش بکەن لە دۆڵی زاغیتون لە چوارچێوەی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “بە پشتبەستن بەم زانیاریانە، فڕۆکەکانی ئێف ١٦ هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە و ئەو دوو تیرۆریستەیان کردووەتە ئامانج”.
سوپای عێراق بەردەوامە هەوڵەکانی بۆ نەهێشتنی تەواوەتی پاشماوەی چەکدارانی داعش لە سەرتاسەری عێراق.