هەرێم نیوز
لە شارەزوور لە ماوەی 24 کاژێر دا زیاتر لە هەزار و 200 کەس تووشی سکچوون و رشانەوە بوون و سەردانی نەخۆشخانەی گشتیی شارەکەیان کردووە؛ ژمارەکە لە زیادبوونە. نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەووف بەگ-یش هۆشداری و ڕێنمایی تایبەت بەخۆپارێزی بەدانیشتووانی شارەزوور دەدات.
زۆربەی دانیشتووانی شارەزوور گلەیی لە ئاوی شارەکە دەکەن. بەتایبەت لەو بۆنەی لێی دێت. ماوەی دوو ڕۆژە خەڵکێکی زۆر ڕوویان لە نەخۆشخانە کردووە بۆ چارەسەر.
نەخۆشخانەی شەهید ڕەووف بەگ، دانیشتوانی بەڕێزی قەزای شارەزوور ئاگاداردەکەین کە پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بکەن :
1- لەئێستادا ئاوی تەنکی ماڵەکانتان بەکار نەهێنن بۆ خوادنەوەو قاپ شتن .
2-تەنها ئاوی بوتڵکراو واتە ئاوی کارگەکانی ئاو بەکاربهێنن بۆ خواردنەوە .
3-تەنکی ئاوەکانتان بەتاڵ بکەنەوەو بیشۆن پاشان چاوەڕێ بکەن تا ئاوی تازە دێتەوە پاشان بەکاری بهێنن.
جێی ئاماژەیە، دوابەدوای ئەم ڕووداوە لیژنەیەکی تایبەت لە تەندروستیی سلێمانی سەردانی شارەزووریان کردبوو و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە بەدواداچوونیان کرد. گومانەکان بۆ ئاوی خواردنەوەی شارەکە دەچێت.