هەرێم نیوز
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەئامادەبوونی 195 ئەندام بۆ دیاریکردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان دەستیپێکرد و چوار کەسیش بۆ پۆستەکە کاندیدن.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، چوار کاندید کێبڕکێ دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.
ئەو چوار کەسەش ئەمانەن: سالم عیساوی، سوننە- خەمیس خەنجەر پشتگیریی دەکات
مەحموود مەشهەدانی، سوننە- چوارچێوەی هاوئاهەنگی و حەلبووسی پشتگیریی دەکەن
تەڵاڵ زەوبەعی، سوننە- سەربەخۆ
عامر عەبدولجەبار، سوننە- سەربەخۆ
لە بەرواری 14-11- 2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەرکرد.
پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ سوننەکانە و تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەیان کردووە بۆ پڕکردنەوەی پۆستیەکە، بەڵام تا ئەمڕۆ نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دیاریکردنی جێگرەوەی حەلبووسی.