هەرێم نیوز
مەسعود پزیشكیان ڕایگەیاند، ئێران مافی خۆیەتی وەڵامی هێرشەكەی ئیسرائیل بداتەوەو ئێمە وەڵامێكی گونجاومان بۆ هێرشەكەی ئیسرائیل دەبێت.
مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئێران مافی خۆیەتی وەڵامی هێرشەكەی رۆژی شەممەی ئیسرائیل بداتەوەو ئێمە وەڵامێكی گونجاومان بۆ هێرشەكەی ئیسرائیل دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، كۆماری ئیسلامی ئێران لە 45 ساڵی رابردودا نیشانی داوە كە هیچ كات لەبەرامبەر هیچ دەستدرێژیكارێكدا، بێدەنگ نابێت.
ئەوەشی خستەڕوو، جەخت لە مافی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەم دواییەی ئیسرائیل دهكهمهوه ئێمە خوازیاری جەنگ نین، بەڵام بەرگری لە مافی میللەت و وڵاتی خۆمان دەكەین، ئێمە وەڵامێكی گونجاوی هێرشەكەی رژێمی زایۆنی دەدەینەوە.
باسی لەوەشکرد، ئهوان بەڵێنیان دابو كە لەبەرامبەر دان بەخۆدا گرتنی ئێمەدا كۆتایی بە شەڕ بهێنن، بەڵام بەڵێنەكەیان نەبردە سەر.